پێم ئه‌ڵێن فه‌رمووته شێتم ئه‌ی به‌قوربان ئه‌و ده‌مه
باسی شێتێـم تا قیامه‌ت گه‌ر بکه‌ی هێشتــا که‌مه
ئه‌گه‌ر تۆ وعالهم بزانن شێت و سهرگــــهردانتم
گیــــانهکهم عاشق چ باکی له لــــۆمهی عاله‌مه
پێم ئه‌ڵێن فه‌رمووته شێتم ئه‌ی به‌قوربان ئه‌و ده‌مه
باسی شێتێـــم تا قیامه‌ت گه‌ر بکه‌ی هێشتـا که‌مه
گیانه وای بیستوومه هه‌ر حـــاشا له ناسینم ئه‌که‌ی
ئه‌و که‌لامه‌ت دڵ ته‌زینه، ئه‌و په‌ڕی ده‌رد و خه‌مه
پێم ئه‌ڵێن فه‌رمووته شێتم ئه‌ی به‌قوربان ئه‌و ده‌مه
باسی شێتێـــم تا قیامه‌ت گه‌ر بکه‌ی هێشتــا که‌مه
گه‌ر ئیشاره‌ی چاوه‌که‌ت هیــــوای نه‌خستبایه دڵ
که‌ی له کۆڵی خۆم ئه‌نا ئه‌و هه‌موو ئێش و ماته‌مه
پێم ئه‌ڵێن فه‌رمووته شێتم ئه‌ی به‌قوربان ئه‌و ده‌مه
باسی شێتێـــم تا قیامه‌ت گه‌ر بکه‌ی هێشتـا که‌مه
وا مهفهرموو چــــاوهکانم که‌س نیه ئاگای نــــهبێ
حـافزی ڕوحی پهپـــوله دووری له‌رزانی شـــهمه
پێم ئه‌ڵێن فه‌رمووته شێتم ئه‌ی به‌قوربان ئه‌و ده‌مه
باسی شێتێـــم تا قیامه‌ت گه‌ر بکه‌ی هێشتـا که‌مه
عــهبـاسی كـهمـهنـدی